زانیاری نوێ دەربارەی بۆردومانەکەی ئامێدی: هاووڵاتییەك شە‌هید بوو



لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا، هاووڵاتییەك لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامیدی شەهید بوو.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نزیک سەنتەری ناحیەی بامەڕنێی لە سنووری ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك کە خەڵکی باتیڤایە، شەهید بوو.

بە پێی زانیارییەکان هاووڵاتییەکی دیکەش لە بۆردومانەکەدا بریندار بوو و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

تا ئێستا دەیان هاووڵاتی لە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانیی ئەو بۆردومانانەی کە تورکیا بە بیانووی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیان دەدات.

بەرھەمھێنانی گەنم لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە
پێشت بەرھەمھێنانی گەنم لە عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە
مۆریتانیا دەبێتە یاریزانێکی نوێی نێو بازاڕی وزەی جیهانی
دواتر مۆریتانیا دەبێتە یاریزانێکی نوێی نێو بازاڕی وزەی جیهانی
ەیوەندیدار