موسەننا ئەمین: ئەو پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت بەشی مووچە ناکات



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لە هەمواری یاسای بودجەدا کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ئەوەی بە یاوەری سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان کرد، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا.

موسەننا ئەمین ڕایگەیاند، داوایان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد کە دڵنیایی بدرێت ساڵی 2024 خەڵکی هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی نەبنەوە، هەروەها سوودانی دڵنیاییدا کە یاسای بودجە هەموار دەکرێت و چارەسەرێك بۆ کێشەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بدۆزێتەوە.

ڕاشیگەیاند بەهۆی خەرجی ڕاستەقینە لە بودجە ئەو بەشە پارەیەی بۆ هەرێم دێت بەشی هیچ شتێک ناکات و ناتوانرێت مووچە دابین بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە سودانی بەڵێنی دا بەزووترین کات چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەی هەرێم بدۆزنەوە.

ئەمڕۆش فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەواو کرا و هەفتەی داهاتوو دەگات.

 

هەورامی: بەمزووانە بێنەوبردەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر نابێت
پێشت هەورامی: بەمزووانە بێنەوبردەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر نابێت
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون
ەیوەندیدار