ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبوەوە



چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ناجێگیرە و دوو ڕۆژ دەبێت بەهاکەی ڕووی لە بەرزی کردووەتەوە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهاکەی بۆ ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بەرزبوەوە.

دوینێ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و٧٣١ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزاری بە نەقدبوو، ئەمڕۆش بڕی ٢٢ ملیۆن ٩٢٠ هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام بەهای دۆلار ڕووی لە نزمی نەکرد.

هاوکات لە زیادکردنی ئاشکرای بانکی ناوەندی عێراق، حەواڵەی دەرەکی بەڕێژەی ٪٨٧ زیادی کرد و گەیشتە ١٧٩ملیۆن دۆلار، ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕی ٥ بانک بوون، کۆی گشتی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە بەشداربوون لە زیادکردنەکەدا ٥٣ کۆمپانیا بوون.

 

سودانی و سەڵاحەدین بەهادین باسی مووچەیان كرد
پێشت سودانی و سەڵاحەدین بەهادین باسی مووچەیان كرد
دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بڕیاریدا
دواتر دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردن لە کەرکووک بڕیاریدا
ەیوەندیدار