نرخی دۆلار ناجێگیرە



چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ناجێگیرە و دوو ڕۆژ دەبێت بەهاکەی ڕووی لە بەرزی کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهاکەی تا ١٥٥ هەزار دینار دابەزی.

دوینێ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢١٩ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و٧٣١ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٢١ ملیۆن و ٨٢٠ هەزاری بە نەقدبووە کە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو زیادیکردووە، بەڵام بەهای دۆلار ڕووی لە نزمی نەکرد.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر و بڕیارە لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵەکان بە دینار ئەنجامبدرێت، بەمەبەستی جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار و ڕێگریکردن لە هەڵاوسان.

دەنگۆیەك دابەشکردنی نەوتی لە سلێمانی ڕاگرت
پێشت دەنگۆیەك دابەشکردنی نەوتی لە سلێمانی ڕاگرت
ئەمریکا: لەبارەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی هاتە دەنگ
دواتر ئەمریکا: لەبارەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی هاتە دەنگ
پەیوەندیدار