ئەمریکا: لەبارەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی هاتە دەنگ



لەبارەی هێرشەکەی سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی کە کوژرانی پێنج ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و چەندین ئەندامی دیکە برینداربوون بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا دەڵێت، هێرشێکی ئاسمانیمان کردووەتە سەر “شوێنی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە پارێزگای کەرکووک وتیشی، “ئەم هێرشە لەپێناو بەرگری کردن بووە لە خۆمان”.

بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، “هێرشێکی بەرگریکردن لە خۆمان دژی هەڕەشەی گرووپەکان دەستیپێکرد، هێرشەکەش بۆ سەر “شوێنێکی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسێکی ئەمنی لە کەرکووک ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی یەکێک لە بارەگاکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی کردۆتە ئامانج، کە هاوپەیمانی لایەنەکانی سەر بە ئێرانن و بوونەتە بەشێک لە هێزە فەرمییەکان.

هاوکات، لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە، هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە نزیکەی ٧٠ جار هێرشیان کراوەتە سەر کە ٣٢ هێرش لە عێراق بووە و ٣٤ هێرشیش لە سووریا بووە، بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ٦٢ سەربازی ئەمریکا لەو هێرشانەدا برینداربوون.

شەوی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی عێراق کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەستۆ دەگرن ڕایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکایان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج.

نرخی دۆلار ناجێگیرە
پێشت نرخی دۆلار ناجێگیرە
ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 48 ملیۆن
دواتر ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 48 ملیۆن
ەیوەندیدار