ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 48 ملیۆن



وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکات تا ساڵی 2028 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 48 ملیۆن کەس.

ماهر حەماد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ڕۆژنامەی “سەباح”ی ڕاگەیاند، بە پێی پلانی گەشەکردنی چوارساڵە، پێشبینی دەکرێت تێکڕای گەشەکردنی دانیشتووان بۆ ٪2.5 دابەزێت و ڕێژەی تەمەنی دەستی کاریش بگاتە نزیکەی ٪60.

ڕوونیشیکردەوە کە ئامانجی پلانە چوار ساڵییەکە ئەوەیە ئاستی گەشەی ئابووری بگەیەندرێتە ٪3 کە ئەوەش دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نرخی نەوت، قەبارەی وەبەرهێنان، بازرگانیی دەرەکی و جێگیرکردنی ئاستی هەڵاوسان لە نزێك ٪10دا.

ماهر حەماد ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن ئاستی وەبەرهێنانی کەرتی حکومیی بگاتە ٪78 و کەرتی تایبەتیش ٪22 پێکبهێنیت، هەروەها برەو بە کەرتی کشتوکاڵی بدرێت بە جۆرێك ئاستی بەرهەمهێنان لە ٪3.2 بۆ ٪3.5 بەرزبکرێتەوە.

بریکاری وەزارەتی پلاندانان ڕاشیگەیاند، بە پێی پلانەکە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 ژمارەیدانیشتووانی عێراق بگاتە 48 ملیۆن کەس.

ئەمریکا: لەبارەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی هاتە دەنگ
پێشت ئەمریکا: لەبارەی هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی هاتە دەنگ
بۆ یەکەمجار “بیتکۆین” گەیشتەوە ٤٠ هەزار دۆلار
دواتر بۆ یەکەمجار “بیتکۆین” گەیشتەوە ٤٠ هەزار دۆلار
ەیوەندیدار