بۆ یەکەمجار “بیتکۆین” گەیشتەوە ٤٠ هەزار دۆلار



نرخی دراوی کریپتۆ “بیتکۆین” بەربەستی ٤٠ هەزار دۆلاری تێپەڕاند، بەمەش یەکەمجارە بگەڕێتەوە ئەو ئاستە بەرزەی کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ەوە تێپەڕی نەکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، نرخی دراوەکە بە ڕێژەی ٢.٩٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٤٠ هەزار و ٨٦٧ دۆلار، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەرزبووەتەوە بۆ ١٤٦٪.

دوایین جار کە دراوی کریپتۆ گەیشتە ئاستێکی لەو شێوەیە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ بوو، پێش داڕمانی دراوی کریپتۆ TerraUSD کە بڕی بەشداریکردنی نزیکەی ٢ تریلیۆن دۆلارە لە بازاڕی دراوی ئەلیکترۆنی.

ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بازدانی ئەم دواییەی نرخی بیتکۆین لە ژێر ڕۆشنایی چاوەڕوانییەکاندایە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی سوود و زیادبوونی خواست لە سندوقەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو.

بەپێی زانیارییەکانی بلومبێرگ، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بە نیازە زنجیرەی ڕێژەی سوود بەرزبکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودیش لە ساڵی داهاتوودا هەیە.

لە بازدانەکەیدا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، بەهای بیتکۆین دراوە جیهانییەکان و تەنانەت زێڕیشی تێپەڕاند، وێڕای ئەمەش نرخی بیتکۆین هێشتا لە خوار بەرزترین ئاستی خۆیەوەیەتی، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتە ٦٩ هەزار دۆلار.

داڕمانی بانکی سلیکۆن ڤالی لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا و ئەو قەیرانەی کە لە سەرانسەری بازاڕە داراییەکاندا دروستی کرد، وایکرد هەندێک لە ئارەزومەندانی دراوی کریپتۆ ڕوو لە بیتکۆین بکەن وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی دراوەکانیان بەهۆی ترسیان لە داڕمانی ئابووری.

ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 48 ملیۆن
پێشت ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە 48 ملیۆن
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار