نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



بەگوێرەی دەرخستەی بۆرسەی جیهانی، داوای ئەوەی نرخی نەوت لەماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوەکرد ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە نزمترین ئاستی سێ مانگی ڕابردوودا بە ٧٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ٥٥ سەنت دابەزیووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٣ دۆلار و ٥٦ سەنتە و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو ٥٢ سەنت دابەزیەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردبوو، ڕوسیا ڕۆژانە هەناردەکردنی نەوتی بە بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل کەم کردووەتەوە و بەم جۆرەش کۆی گشتی کەمکردنەوەی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.

باسی لەوەش کرد، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک ڕێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەیەکی نوێی نەوت کە بڕەکەی لە ڕۆژێکدا دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت.

بۆ یەکەمجار “بیتکۆین” گەیشتەوە ٤٠ هەزار دۆلار
پێشت بۆ یەکەمجار “بیتکۆین” گەیشتەوە ٤٠ هەزار دۆلار
هاوژینی زارا محەمەدی بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا
دواتر هاوژینی زارا محەمەدی بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا
ەیوەندیدار