هاوژینی زارا محەمەدی بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا



سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، بە ١١ ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه‌، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر کەرەمی، بە تۆمەتی “دروستکردنی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایش” بە ١٠ ساڵ زیندانی و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکومەت” بە یەک ساڵ زیندانی و بە کۆی گشتی بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا.

هاوکات سەیوان ئیبراهیمی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن بەشی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی سینە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ساڵێک زیندانی و دوورخستنەوە و ٤٠ قامچی لێدان سزادرا، سزای دورخستنەوەی ناوبراو بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوا لە شاری کرماشان هەڵوەشایەوە.

سەیوان ئیبراهیمی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی باسی هۆکاری سەپاندنی سزای ١٢ ساڵ زیندانیی بڵاوکردووە، “بەرپرسیاریەتی لە ئەنجومەنی نۆژین و چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە”، “پشتگیری لە خۆڕاگری زارا مەحەمەدی هاوژینی”، “بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، “هەبوونی پەیوەندی بە کەناڵی کورد تی ڤی” لە کاتێکدا  ڕایگەیاندووە کە ئەو لە هەبوونی ئەو کەناڵە ئاگادار نییە.

سەیوان ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوبەری ئەنجومەنی فەرهەنگیی و کۆمەڵایەتیی نۆژین هه‌فته‌ی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، ناوبراو ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایەکەی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
دواتر نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
ەیوەندیدار