“مامۆستایەکی ناڕازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا”



ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایەکی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، تا ئێستا هۆکاری گرتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ئاوات ئازاد، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی مامۆستایەکی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە “.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان مامۆستا ئەبوبەکر میراودەلی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای هەڵەبجە، لە دوای تەواو بوونی خۆپیشاندانەکان کە لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا بڕیاربووە لەگەڵ هاوڕێکانی بگەڕێنەوە بۆ هەڵەبجە، بەڵام هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتاوەتە سەری”.

مامۆستا ئاوات ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستایانی شایەتحاڵ باسیان لەوەکرد کە مامۆستا ئەبوبەکر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراوە، دواتر بە ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنییەکان بردوویانە، تا ئێستاش هۆکارەکەی دیارنییە و وتراوە کە پاش ماوەیەکی تر ئازاد دەکرێت.

مووچەی خانەنشینانی مانگی ١٢ دابەشدەکرێت
پێشت مووچەی خانەنشینانی مانگی ١٢ دابەشدەکرێت
بانکی ناوەندی نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار