وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات



وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، سوورین لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگای بەندەری جەیهانەوە

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركیا و هەموو هەوڵەكانمان بەو ئاراستەیەن كە كێشە یاسایی و هونەریی و داراییەكان چارەسەربكەین.

وتیشی، لە ھەوڵی چڕدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە گرێبەستە نەوتییەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو گرێبەستانە جیاوازن لە گرێبەستەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و پێویستە فۆڕمی گرێبەستە نەوتییەکان بگونجێت لەگەڵ سیاسەتی وەزارەتی نەوت.

رۆژی ٢٥ی ئاداری ئەمساڵ، دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی تورکیاوە راگیرا و تائێستا دەستیپێنەکردووەتەوە، بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم، ئەو راگیرانە زیانی حەوت ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا دەکرد
پێشت ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا دەکرد
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە
دواتر مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە
ەیوەندیدار