نێچیرڤان بارزانی ئامادەی مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانی ئیمارات بوو



نیچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئیمارات دەکات بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەنی.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت”شانازییەکی زۆرم پێبەخشرا بە پیشوازی لێکردنم لەلایەن جەنابی بەڕێز سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دۆستانە کە لە دوبەی بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکەین بە بۆنەی دەستکەوت و گەشەسەندنی بەرچاویان، کە بەڵگەی میراتی هەمیشەیی حیکمەت و سەرکردایەتی باوکی دامەزرێنەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی خوالێخۆشبوو شێخ زەید بن سوڵتان ئەلنەهیان.

لە کۆتاییدا دەڵێت، هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بەردەوامی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەخوازم.

وەزارەتی كارەبا: ئەگەر سووتەمەنی هەبێت دەتوانین 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەين
پێشت وەزارەتی كارەبا: ئەگەر سووتەمەنی هەبێت دەتوانین 24 كاتژمێر كارەبا دابین بكەين
بوومەلەرزەیەكی نزیك 8 پلە وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری تسونامی لە 4 وڵات دەدرێت
دواتر بوومەلەرزەیەكی نزیك 8 پلە وڵاتێكی هەژاند و هۆشداری تسونامی لە 4 وڵات دەدرێت
ەیوەندیدار