“ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان”



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەكان کرد و رایگەیاند، ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵیش کە یادی ئەم جەژنە دەکەینەوە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی بەشێک لە خوشکان و برایانمان نادیارە و ژمارەیەکی زۆریش دوور لە زێدی خۆیان، لە ئاوارەیی و لەناو کامپەکاندا ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.

دەشڵێت:”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و خواستی ئێزدییان و هەماهەنگ دەبێت لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی ئارام و شایستە بۆیان”.

هاتووچۆی هەرێم: ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستییان بەسەردا دەگیرێت
پێشت هاتووچۆی هەرێم: ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستییان بەسەردا دەگیرێت
سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار