سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە و بەهۆی گۆڕینی میکانیزمی کڕین و فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دروستبووە.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگەیەندراویکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”حكومه‌ت پابه‌ندبوونی خۆی بۆ پاراستنی سه‌قامگیری بازاڕی ناوخۆیی دوپاتده‌كاته‌وه‌، به‌ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، هاوكات پاڵپشتی هه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندی ده‌كات له‌و ڕوه‌وه‌”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌ ئه‌نجامی گۆڕینی میكانیزمی كاركردنی فرۆشتنی دراوی بیانی له‌ بانكی ناوه‌ندیدا كاتییه‌ و هه‌موو هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دۆخی دارایی عێراق له‌ باشترین ئاستیدایه‌”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە: “حكومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هاوكاری له‌گه‌ڵ بانكه‌كان و بانكی ناوه‌ندی ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌مو بریكاره‌كان به‌ وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانان له‌ ڕێگه‌ی كاركردن به‌پێی ئه‌و زه‌مینه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ له‌ ئاستی جیهانیدا كاری پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها هاورده‌كردنیش به‌پێی قه‌رزی به‌ڵگه‌نامه‌یی وه‌ك چۆن گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ هاورده‌كار دابینده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا مافه‌كانی ده‌پارێزێت و كاڵا هاورده‌كراوه‌كانیش مسۆگه‌ر ده‌كات، توانای ئه‌وه‌شی پێده‌دات سود له‌ ئاسانكارییه‌ بانكییه‌كان وه‌ربگرێت بۆ كۆنتڕۆڵی به‌های قه‌رزه‌كه‌.

“ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان”
پێشت “ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان”
کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان گۆڕا
دواتر کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان گۆڕا
پەیوەندیدار