هاتووچۆی هەرێم: ئەم ئۆتۆمبێلانە دەستییان بەسەردا دەگیرێت



بەرِێوەبەرايەتی هاتووچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی بیانیان پێوەیە و بە شێوەی كاتی هێندراونەتە هەرێمی كوردستان و بۆ ماوەیەك مۆڵەتیان پێدراوە، پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هێندراون و هۆشداریش دەدات لەوەی كە “لەدوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریكراوە، گەر بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی بیانیان پێوەیە و بە شێوەی كاتی هێنراونەتە هەرێمی كوردستان و زۆربەیان بۆ ماوەی مانگێك یان شەش مانگ مۆڵەتیان پێدراوە، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە، بەپێی بڕیاری هاتووچۆی هەرێم پێویستە ببرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هێندراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، هێنانی مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ هەرێمی كوردستان بە گونجاو دانانێت، بۆیە بەپێویستی دەزانێت،لەدوای تەواوبوونی وادەكەی ببرێنەوە ئەو وڵاتەی لێوەی هێندراون و ئەگەر خاوەنەكەشی پابەندی ڕێنماییەكان نەبێت، كاتێك دەكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد 8 ئەفسەری تورك برینداربوون
پێت لە تەقینەوەیەكدا لە ئامەد 8 ئەفسەری تورك برینداربوون
“ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان”
دوات “ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان”
پەیوەندیدر