مۆساد بۆ ئاگربەستی نوێ لە قەتەرە



ئەمڕۆ تیمێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەرن، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایدەگەیەنێت، تیمێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل “مۆساد” لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە، بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەزە لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش داوە، دانوستانی مۆساد لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان، تیشک دەخاتە سەر ئەگەر ئازادکردنی پۆلێکی نوێ لە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئەنجام بدرێت، ئەوا پێوەرەکان بۆ ئاگربەستێکی نوێ لەبەر دەست دەبن.

ئەمە لە کاتێکدایە ئاگربەستی پێشوو کە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و ئەمریکا ئەنجامدرا، حەوت ڕۆژی خایاند و ئاڵوگۆڕی پۆلێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییە فەلەستینییەکانی لە خۆ گرتبوو کە منداڵ و ژنیشیان تێدا بوو، جگە لە بارمتەکان یارمەتی مرۆیی و سووتەمەنی بۆ کەرتی غەزە دەگوازرایەوە.

دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، کە دانوستانەکانی نێوان لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل بەردەوامە بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاگربەست، جەختی لەسەر پابەندبوونی قەتەر لەگەڵ هاوبەشەکانی نێوەندگیری بۆ درێژەدان بەو هەوڵانە کرد کە بووە هۆی ئاگربەستی مرۆیی.

شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند
پێشت شارەوانی سلێمانی سزای بۆ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك ڕاگەیاند
بانگەوازێك لە مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و دوكاندارەكان
دواتر بانگەوازێك لە مامۆستایانی ناڕازییەوە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و دوكاندارەكان
ەیوەندیدار