قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەكی دروستكردنی شاورمە دادەخات



بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی دروستکردنی شاورمەی ئۆپتی چکین دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە (2023-12-2) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و ڤێتێرنەری و تەندروستی بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەکان بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کارگەی ئۆپتی چیکن لەگەڕەکی بەکرەجۆ دادەخات و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کارگەی ئۆپتی چیکن، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکی بەستووە بەدەر لە ڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستییە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی مرۆڤ.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ مووچە دەستی پێكرد
پێشت بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ مووچە دەستی پێكرد
كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
دواتر كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار