كرێكارێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا



 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢ / ١٢ / ٢٠٢٣ لە نزیک شاری سلێمانی، كرێكارێك لە کاتی کارکردن كاره‌با گرتی و گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێی زانیارییەكان، كرێكارەكە تەمەنی 26 ساڵە و كرێكاری تەختەبەستنی سەقف بووە و بەر سیمی كارەبا كەوتووە و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار بووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەکە لە گوندی کانی شینکەی نزیک شاری سلێمانی ڕوویداوە.

دوای ڕووداوەکە تەرمی کرێکارەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لەڕووداواکە دەست پێ کردووە.

 

قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەكی دروستكردنی شاورمە دادەخات
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەكی دروستكردنی شاورمە دادەخات
دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە دەستی پێكرد
دواتر دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە دەستی پێكرد
ەیوەندیدار