بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ مووچە دەستی پێكرد



ئەمڕۆ شەممە، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، هەزاران فەرمانبەری وەزارەتەكانی عێراق خۆپیشاندانی “توڕە”ییان دەستپێكرد و داوای دەستکاریکردنی پلەبەندی مووچە دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە، هەزاران فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، نەجەف و بەسرە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەموارکردنەوەی پلەبەندی مووچەیان لە سەرۆک وەزیران کرد.

سەدان خۆپیشاندەر بۆ پلەبەندی مووچە لەبەردەم وەزارەتی دارایی لەسەنتەری بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانیان کرد و داوای پەسەندکردنی یاسای نوێی خزمەتی شارستانی دەكە، کە بڕگەیەكی تایبەتە بە پلەبەندی مووچە و زیاد كردنی مووچە و دەرماڵەی مووچە كەمەكان.

فەرمانبەرانی ناڕازی بە تایبەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەوانەی سەر بە وەزارەتە خزمەتگوزارییەکانن، لەوانە ئاوەدانكردنەوە، شارەوانی، پلاندانان و سەرچاوەکانی ئاو، هەوڵی دەستکاریکردنی پلەبەندی مووچەکانیان دەدەن، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دەستە و وەزارەتە سیادی و ئەمنییەکان، وەک ناوخۆ، بەرگری، نەوت، کارەبا، خوێندنی باڵا و ئۆرگان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەک “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی نیشتمانی” كە مووچە و دەرماڵەی زۆریان هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەمواری یاسای پلەبەندی مووچە ئامادە كراوە بۆ زیادكردنی مووچە و دەرماڵەی ئەو فەرمانبەرانەی مووچەیان كەمە و دروست كردنی دادپەروەری لەنێوان وەزارەتەكان.

پارێزگاری هەولێر: “شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر باشترینە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان”
پێشت پارێزگاری هەولێر: “شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر باشترینە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان”
قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەكی دروستكردنی شاورمە دادەخات
دواتر قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەیەكی دروستكردنی شاورمە دادەخات
ەیوەندیدار