نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد



پاش ڕاگەیاندنی کەمکردنەوەی نرخی سوو  لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە و گەیشتە ٢٠٧٥ دۆلار.

ڕۆژی هەینی، پاش لێدوانی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی نرخی سوو، نرخی زێڕ بە ڕێژەی ٪١.٦ بەرزبووەوە و یەک ئۆنسەی بە ٢٠٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش ئاستێکی پێوانەیی لە بەرزی نرخەکەیدا تۆمارکرد.

لە کاتێکدا بەرزترین نرخی زێڕ پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، کە نرخی ئۆنسەیەکی بە ٢٠٧٢ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو.

جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت، کاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی تەواو بووە، بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتووەوە بانکەکە دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی دەکات.

هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا بە ڕێژەی ٪٠.٣ دەگەڕێتەوە، کە کەمترینە لە ماوەی ١٢ هەفتەی ڕابردوودا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان پەیوەستە بە چەند هۆکارێک لەوانەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی، هاوکات بەرزی و نزمی خواست لەسەری کە کاریگەری دەکاتە سەر نرخەکەی.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢٤) بە ٥٢٠ هەزار دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (٢١) بە ٤٦٠ هەزار دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (١٨) بە ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی

هاوکات لیرەی عەیار (٢١) بە ٤٦٠ هەزار دیناری عێراقییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەیی ٥ هەزار دیناری عێراقی چووەتەسەر.

لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین
پێشت لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین
هەرێمی کوردستان پشکی لە ٣٠ ملیارە تەرخانکراوەکەی کەشوهەوا هەیە
دواتر هەرێمی کوردستان پشکی لە ٣٠ ملیارە تەرخانکراوەکەی کەشوهەوا هەیە
ەیوەندیدار