وادەی گەشتنی ٧٠٠ ملیارەکە ڕاگەیەنرا



سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە سەرەتا بۆ ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە بەغدا ٧٠٠ ملیارەکە ڕەوانەی هەولێر دەکات.

ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد ئەل یەوم” ڕایگەیاند، “وەزارەتی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی بڕی 700 ملیار دینار بە 3 گوژمە ڕەوانەی هەولێر دەکات، و لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات”.

ڕوونیشیکردەوە، “وەزارەتی دارایی، لە ڕێگەی بانکەکانی سەر بە بانکی ناوەندی کە بریتین لە بانکی ڕەشید، و بانکی تی بی ئای و بانکی ڕافیدەین، بڕی ٧٠٠ ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم، هاوکات پاش گەشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.

دوای ئەوەی شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد، داوای دوو شتیان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو.

داواکاری یەکەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی بودجە و ناردنی پشکی تەواوی هەرێمە لە بودجە، داواکاریەکەی تریش ناردنی بڕی ٣ مووچەی دیکەیە مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم .

یەکێک لە کورتترین وتارەکانی هەینی
پێشت یەکێک لە کورتترین وتارەکانی هەینی
تەنها لەماوی 10 ساڵی ڕابردوودا نیوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچوون
دواتر تەنها لەماوی 10 ساڵی ڕابردوودا نیوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەناوچوون
ەیوەندیدار