نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٥٥ هەزار و ٦٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و٥٢٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٥ ملیۆن و ١٠ هەزاری بە نەقد بووە، لە کاتێکدا دوێنێ ١٦ ملیۆن و٤٦٠ هەزار دۆلاری نەقدی خستەبازاڕەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر، لە ساڵی ئایندەوە سەرجەم مامەڵەکان بە دینار ئەنجامدەدرێت، هاوکات دوێنێ بڕێکی زۆری دۆلار هاتە عێراقەوە ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی بەهای دۆلار.

ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی ڕاگەیاند
پێشت ئەمریکا خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە
ەیوەندیدار