وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە



وەزارەتی دارایی وەڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ خەرجکردنی شایستەی داراییەکانیان دەرچووبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

وەزارەتی دارایی لەو بارەیەوە دەڵێت: “بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە؛ هیچ بڕیارو ڕێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچەو شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە”.

ڕۆژی سێشەممە، دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایانگەیاند، زیاتر لە 25 رۆژە شایسته‌ مانگی 9 کراوەتە چەک، بەڵام بەشێک لەبەرپرسانی پەروەردە و وەزارەتی دارایی بەهۆی بایکۆتەوە شایستەی مانگی 9ی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، گەرمیان و کۆیەیان ڕاگرتووە.

 

 نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد
پێشت  نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد
ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20 ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لیوای 20 ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار