وەزارەتى خوێندنى باڵا پلانى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا تاوتوێ دەکات



دواى دەرکردنى ڕێنماییەکانى دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، ماستەر و دکتۆرا، کۆبونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى خوێندن، کە لەلایەن زانکۆکانەوە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا نێردراوە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەمە بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى، کۆبونەوەیەکى تایبەت بۆ تاوتوێکردنى پلانەکانى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا بەڕێوەچوو.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوپاتیکردەوە پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەیە باشتر زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن و هەوڵ بدرێت بە هاوبەشى لەگەڵ زانکۆکان کاروانى پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى جیهانى باشتر بەدەر بکەوێت. لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا قۆناغەکانى دەستپێکردنى (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێکرا، بۆ ئەمەش وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادەبوانى ڕاسپارد بەو پەڕى لێپرسراویەتى کار بکەن بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافەیەت و بێ لایەنى لە پرۆسەکەدا بەشێوەیەک بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کوڕان و کچانى وڵاتى خۆمان بکەین.

لە کۆتایى کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا پێداچونەوە بکرێت بە پلانى هەریەک لە زانکۆکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ستافى ئەکادیمى هەریەک لە زانکۆکان بۆ کردنەوەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، هەروەک جەختیش کرایەوە پێویستە ئەو پرۆپۆزەڵانەى بۆ خوێندنى باڵا پێشکەش دەکرێت ئەولەویەت بدرێت بە کێشە و گرفتەکانى کە ئەمرۆ لە واقعى کۆمەڵگە و سێکتەرە جیاوازەکاندا هەستى پێدەکرێت.

بڕی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت
پێشت بڕی كورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكرێت
كاتی هاتنەوەی تەرمی ئاكام عومەر ئاشكراكرا
دواتر كاتی هاتنەوەی تەرمی ئاكام عومەر ئاشكراكرا
ەیوەندیدار