هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکان دەستیپێکرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد کە ماوەی 17 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

هەڵبژاردنەکە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و تێیدا هەر ئەندامێکی ژوورە بازرگانییەکان مافی دەنگدانی هەیە، بەو مەرجەی ناسنامەکەی نوێکرابێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا 13 ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی لە پارێزگای هەولێر، 13 ئەندام لە سلێمانی،11 ئەندام لە دهۆک و نۆ ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.

ساتی دەستپێکردنی هەڵبژاردن لە ژووری بازرگانی هەڵەبجە

ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل درێژکرایەوە
پێشت ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل درێژکرایەوە
مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن
دواتر مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن
ەیوەندیدار