مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن



مامۆستایانی ناڕازیی بانگەوازێکی جەماوەری بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان لە سلێمانی دەکەن، داوادەکەن سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە، مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژ لە ژێر دروشمی “هەفتەی ڕووبەڕووبونەوەی فشارەکان و سوپاسی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرە بە هەڵوێستەکان” گەورەترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی شار و شارۆچکەکانی دیکە لە سلێمانی ئەنجامدەدەن.

مامۆستایانی ناڕازای داوایانکرد، مامۆستایانی بوێر، خوێندکاران، مووچەخۆران ،کاسبکاران و گشت چین وتوێژەکان، ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ئامادەبن، بۆئەوەی ناڕەزایەتییەکی فراوان و کەموێنە، دژ بەفشارە نوێیەکانی دەسەڵات، ئەنجامبدەن.

هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکان دەستیپێکرد
پێشت هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەکان دەستیپێکرد
كۆنگرەی كۆپ ٢٨ بۆ ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت
دواتر كۆنگرەی كۆپ ٢٨ بۆ ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار