بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی كۆماری میللی چین کۆبوونەوە



ئیوارەی ئەمڕۆ لە دەباشان، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی کۆماری میللی چین کۆبوونەوە و داواکرا کۆمپانیا چینییەکان لە هەرێم چالاکی زیاتر ئەنجام بدەن.3

لەدیدارێکدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی حزبەکەی بۆپتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی کورد و چین کە مام جەلال  بناغەدانەرێتی، گەشە بکات و پەرەی پێبدرێت.

لەدرێژەی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بە کەنسوڵی میللی چین دا و هانی کۆمپانیا چینییەکانی دا تاوەکو بەشدارییەکی کاریگەرتر و چالاکیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەکیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

ڕێگری دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
پێشت ڕێگری دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
لە دهۆك كارەبای مۆلیدە گران دەبێت
دواتر لە دهۆك كارەبای مۆلیدە گران دەبێت
ەیوەندیدار