لە دهۆك كارەبای مۆلیدە گران دەبێت



لە پارێزگای دهۆك هاوشێوەی شارەكانی دیكەی هەرێم بەهۆی كەمی كارەبای نیشتمانییەوە پێدانی كارەبای مۆلیدە زیاد دەبێت و بەهۆیەوە پارەی كارەبا گران دەبێت.

هەكار هروری، سەرپەرشتیاری لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی دهۆك ڕایگەیاندووە، لە سنووری پارێزگاكە ڕەوشی كارەبا خراپە و لە 24 كاتژمێردا تەنها 7 بۆ 8 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانی، بە بەردەوامی مۆلیدە ئەهلییەكان كاردەكەن و ڕۆژانە 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا دەدەنە هاووڵاتیان.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی زۆری كارەبای مۆلیدەوە پێدەچێت پارەی ئەمپێری مۆلیدە بۆ ئەم مانگە زۆر بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە عوسمان محەمەد، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژ هەیە 13 بۆ 14 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دەدەین بە هاووڵاتیان، كە مۆلیدەكانیش توانای ئەوەیان نییە و بەشێكی مۆلیدەكان ئەو مۆلیدە یەدەگانەی هەشیان بووە شكاون.

سەبارەت بە گرانی نرخی ئەمپێری كابەرای مۆلیدە وتی، “ئێمە خۆمان لە بازاڕدا گاز دەكڕین و هیچ بڕە گازێكمان بۆ دابین ناكرێت و 75%ی ئەو پارەیەی لە هاووڵاتیان وەریدەگرین تەنها دەدرێت بە گاز و هیچ هاوكاریییەك ناكرێین”.

عوسمان محەمەد، نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ئاشكراشی كرد، تا 15ی مانگ، كە سەرما نەهاتبوو نرخی یەك ئەمپێر دەگاتە 10 هەزار دینار، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە، كە سەرما دەستی پێكرد، لەوانەیە نرخی یەك ئەمپێر بگاتە 15 بۆ 16 هەزار دینار.

 

 بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی كۆماری میللی چین کۆبوونەوە
پێشت  بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی كۆماری میللی چین کۆبوونەوە
نەوتە هەرزانەكەی بەغدا خەڵك لە وەرگرتنی نەوتەكەی هەرێم سارد دەكاتەوە
دواتر نەوتە هەرزانەكەی بەغدا خەڵك لە وەرگرتنی نەوتەكەی هەرێم سارد دەكاتەوە
ەیوەندیدار