ڕێگری دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار



ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، نرخی دۆلار لە عێراق لە بەرزبوونەوە بەردەوام نابێت و هەوڵی جدی هەیە بۆ بە هێزکردنی دینار بەرامبەر دۆلار.

فادی شەمەری راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان دواو وتی، “نرخی دۆلار لە عێراق لە بەرزبونەوە بەردەوام نابێت و حکومەت و بانکی ناوەندی کار بۆ بەهێزکردنی دینار دەکەن، لە ماوەیەکی کاتی دیاریکراودا دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە و بازاڕی رەشی دراوەکان دادەڕمێت”.

شەمەری ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، وەک ئاشکرایە پڕۆسەکە ژینگەیەکی سەقامگیر و لەباری پێویستە، هەر بۆیە حکومەت بە تەواوی توانایەوە کاری کردووە بۆ نەهێشتنی بەربەستەکان لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن دا.

لەبارەی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر مانەوە یان نەمانەوەی هێزەکان و ڕاویژکارە سەربازییەکانیان، شەمەری ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی چەند مانگێکە بە بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی بوونی هێزەکانیان لە عێراق بەردەوامە، عێراق هەوڵی تەواو دەدات بتوانێت خۆی ئاسمان و ئاو و وسکانی خۆی بپارێزێت، جگە لەوەش رێککەوتن هەیە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیارکردنی وادەی کۆتایی کشانەوەی راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان لەعێراق.

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
 بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی كۆماری میللی چین کۆبوونەوە
دواتر  بافڵ تاڵەبانی و كونسوڵی كۆماری میللی چین کۆبوونەوە
ەیوەندیدار