شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و كەشوهەوا جێگیر دەبێت، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە شەپۆلی بەفر و باران بەشێوەیەكی فراوان ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەی پێنج شەممەوە 30/11 بەتایبەت دوو سبەی ھەینی بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و ناوبەناو ھاتنی رێژەیەکی کەم شێ، کە لە باشوری ڕۆژئاوای ناوچەکەوە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و تا کۆتایی ھەفتەی ئایندە کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە چوار شەممەی ھەفتەی ئایندەوە 6/12/2023 کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکانی دەریای سوور و ناوەڕاست قۆناغ بە قۆناغ بۆ سەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و سەرەتاش بە لاوازی و بە ھەورە بروسکە و بارانی ناجێگیر و پەرتەوازە کاریگەری ئەبێت.

وتیشی، “لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینی دەکرێت کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ و بارستە ھەوا ساردەکان چالاکتر ببێت و شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەرێژەی زۆر و باش ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە”.

 

 شەقامێک لە سلێمانی دادەخرێت
پێشت  شەقامێک لە سلێمانی دادەخرێت
ڕێگری دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
دواتر ڕێگری دەکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
ەیوەندیدار