شەقامێک لە سلێمانی دادەخرێت



شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شەقامی دابان دەگیرێت بەمەبەستی قیرتاوکردن.

لە ئاگادارییەکدا سارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاووڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەینەوە، سبەی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٣٠ کاتژمێر (٨:١٥) خولەکی سەر لە بەیانی، بەمەبەستی کارکردن و قیرتاوکردن، شەقامی دابان لە گەڕەکی کارێزەوشك لە بەردەم (مزگەوتی دارسلام) بە ئاڕاستەی (مزگەوتی شەفیق بەگ) بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ بەربەست دەکرێت.

سارەوانی داوا لە هاووڵاتیان و کاسبکاران و نیشتەجێبوانی ئەو گەڕەکانەی نزیکن لە شەقامەکەوە، هاوکاریی و هەماهەنگیمان بکەن، تاوەکو کاری قیرتاوکردنەکە کۆتایی پێدێت ئاو نەڕێژنە سەر شەقامەکە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
پێشت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار