تەرمی ١٦٠ کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرهێندرا



لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون ١٦٠ کەسی زیاد کردووە کە تەرمی ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکانن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون ١٥ هەزار کەسی تێپەراندووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٠ تەرمی دیکە لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی ئەو بینایانەدا دەرهێندراون کە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا ڕووخاون.

ئەوەشخراوەتەڕوو تیمەکانی بەرگریی شارستانی بڕێکی کەم ئامێر و کەرەستەی پێویستیان بە کارکردن لە بینا ڕووخاوەکاندا لەبەردەستبووە و، سەرەڕای ئەوەش بەو توانا سنووردارەوە تیمەکان بەردەوامن لەسەر گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکان.

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ شوقەکانی حکومەت درێژکرایەوە
پێشت وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ شوقەکانی حکومەت درێژکرایەوە
تورکیا لە ڕێی فەڵەستینی و سوورییەکانەوە بەردەوامە لە تەعریبکردنی عەفرین
دواتر تورکیا لە ڕێی فەڵەستینی و سوورییەکانەوە بەردەوامە لە تەعریبکردنی عەفرین
ەیوەندیدار