تورکیا لە ڕێی فەڵەستینی و سوورییەکانەوە بەردەوامە لە تەعریبکردنی عەفرین



تورکیا بەردەوامە لە گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووانی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و لەو چوارچێوەیەشدا کۆمەڵگەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی سووریا دروست دەکات.

سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەنجومەنی خۆجێی لە قەزای مەعەبەتلی سەر بە عەفرین کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، دوو هەفتە لەمەوبەر شارۆچکەیەکی نوێی تورکیای ڕادەستکردووە کە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەزاکە دروستکراوە.

دوای ئەوەی تورکیا لە ساڵی 2018دا عەفرینی داگیر کرد، دەستی کرد بە گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووانەکەی و لە کاتێکدا دەیان هەزار کورد ناچارکراون ماڵ و حاڵیان بەجێبهێڵن، کەمپی نیشتەجێبوون بۆ نیشتەجێکردنی فەڵەستینی و عەرەبەکانی سووریا دروست دەکات.

ئەوانەی کە لە کۆمەڵگە نوێیەکەی عەفرینیش نیشتەجێ دەکرێن عەرەبی ئیدلب و حەما و حەلەبن.

تەرمی ١٦٠ کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرهێندرا
پێشت تەرمی ١٦٠ کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرهێندرا
مەزڵوم عەبدی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
دواتر مەزڵوم عەبدی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار