شێوازی دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون یەکلادەکرێتەوە



دەستەی وەبەرھێنان لەبارەی گۆڕینی مامەڵەی دۆلار بە دینار بۆ قیستەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون کۆدبێتەوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت: بڕیارێك دەدەین کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و وەبەرهێنەرانیشدا بێت.

بەرگەشت ئاکرەیی، بەرپرسی ڕاگەیادنی دەستەی گشتی وەبەرھێنان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: هەفتەی داھاتوو بڕیارە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت و تێیدا تاوتوێی پرسی قیستەکانی وەبەرھێنان بکرێت.

وتیشی: “کۆبوونەوەکە بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی قیستی وەبەرھێنانیان لەسەر ماوە زۆر گرنگە، چونکە دەستە دەیەوێت ھاووڵاتییان لە دڵەڕاوکێی بەرزی و نزمی نرخی دۆلار ڕزگاریان بێت، نرخی نوێ دیاری دەکرێت، ئاخۆ مانگانە ھاووڵاتی بە دینار چەند پارە بدات بەرامبەر بەو قیستەی بە دۆلار لەسەریەتی”.

ئاکرەیی ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت بڕیاری گەڕاندنەوەی قیستەکان بەشێوەیەک دیاری بکرێت لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندا بێت، بەڵام ئەوەش مانای ئەوە ناگەیەنێت زیان بە وەبەرھێنەران بگەیەنین، بە پێچەوانەوە بڕیارەکە ھەمەلایەن دەبێت.

بەرگەشت ئاکرەیی ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر لە کۆبوونەوەی داھاتوو نرخی نوێ دیار کرا و بڕیاری لەسەر درا ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی حکومەت بڕیارەکە پەسەند بکات و بچێتە بواری جێبەجێکردن.

وتیشی: “دڵنیاشین بڕیارەکە لەبەرژەوەندی ھەموو لایەک دەبێت، بەتایبەتی لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان”.

عەممار حەکیم لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە چی دەڵێت؟
پێشت عەممار حەکیم لەبارەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە چی دەڵێت؟
هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت
دواتر هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت
ەیوەندیدار