نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد



نرخی زێڕ بە جۆرێك بەرز بووەوە کە لە حەوت مانگی ڕابردوودا هەڵکشانی لەو شێوەیەی بە خۆوە نەبینیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 51 دۆلار بەرزبووەوە کە لە 10ی مانگی ئایاری ڕابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێر بگاتە ئەو ئاستە.

پێشتر دامەزراوەی دارایی گۆڵدمان ساکس ڕایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکات تا ساڵی 2024 نرخی زێڕ بەرەو هەڵکشان بچێت و یەك ئۆنسە بگاتە دوو هەزار و 50 دۆلار.

دامەزراوەکە هۆکاری بەرزبوونەوە پێشبینیکراوەکەی نرخی زێڕی بۆ ڕێژەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا و جموجوڵەکانی بەهای دۆلار گەڕاندبووەوە کە بەرەو داکشان دەچێت.

زیادبوونی خواستی چین و هندستان لەگەڵ بانکە ناوەندییەکان لەسەر دۆلار بە هۆکارێکی دیکەی نرخی زێڕ دادەنرێت لە جیهاندا.

بۆچی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە هەڵکشاندایە؟
پێشت بۆچی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە هەڵکشاندایە؟
عێراق گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات
دواتر عێراق گۆڕانكاری له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەکات
ەیوەندیدار