پەروەردە: ساڵنامەی خوێندن دەگۆڕێت و پڕۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە



جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵ بەكەڵكی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان نایەت و دەشڵێت: “ئەگەر هەیە كاتی دەوامكردن درێژبكرێتەوە و مەنهەج كەم بكرێتەوە”.

عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی (گەلی كوردستان) ڕایگەیاند، نزیكەی 70 ڕۆژە پڕۆسەی خوێندن بایكۆت كراوە و داوامان لە مامۆستایان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و گەڕانەوە بۆ ناو هۆڵەكانی خوێندن.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕێن سەرجەم خوێندنگەكان دەست بكەنەوە بە خوێندن و ئێستا ساڵنامەیەكی خوێندنمان هەیە، بەڵام ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵ بەكەڵكی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان نایەت و دەبێت ساڵنامەیەكی تایبەتی بۆ ئەو سنوورە دابنرێت.

جەختیشی كردەوە، هەولێر و دهۆك ساڵنامەی خوێندن جێبەجێ‌ كراوە و تاقیكردنەوەكانیشیان بەرەو كۆتایی دەڕۆن، بۆیە دوای دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەسەرجەم خوێندنگەكانی ئەم سنوورە، ساڵنامەیەكی تایبەتی دادەنرێت و سەرجەم كێشەكان چارەسەر دەكات.

وتیشی، “چەند ئەگەرێك هەیە بۆ ساڵی خوێندن، كە ئەگەرێكیان ئەوەیە كاتی دەوامكردن درێژبكرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت ماوەكەی زۆر درێژبكرێتەوە و ئەگەری دووەم ئەوەیە، كە مەنهەجی خوێندن كەم بكرێتەوە و ڕێكبخرێت لەگەڵ ئەو ماوەیەی خوێندنی تیادا ئەنجام دەدرێت”.

سەبارەت بە قورسی جێبەجێ‌ كردنی ئەو بڕیارانە، مامۆستا عومەر ئاشكرای كرد، “هەموو ڕێكارەكان ئامادەن و كاتی پێ‌ ناچێت و بە ئاسانی دەتوانرێت جێبەجێ‌ بكرێت، تەنها وەستاوە لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن”.

كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
پێت كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
دوو بانک دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن
دوات دوو بانک دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشن
پەیوەندیدار