ئەم خۆراکانە نابێت گەرم بکرێنەوە



خواردن یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی مرۆڤ بەدرێژایی ژیانی پێویستی پییەتی و ناتوانێت دەستبەرداری ببێت، مرۆڤەکان هەمیشە حەز بە خواردنی تازە و بەتام دەکەن و هەندێکجار بەشێک لەخواردنەکانی ژەمێک لە ژەمێکی دیکەدا گەرم دەکرێنەوە و دووبارە دەخورێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەندێک لە خۆراکەکان دوای دووبارە گەرمکردنەوە زنجیرەیەک گۆڕانکاری تێیاندا ڕوودەدەن و ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار بەرهەم دەهێنن کە مەترسی لە سەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ دروست دەکات.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە مه‌ترسی گه‌رم کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک خواردن و هۆکاره‌کانی کردووە کە بریتین لە:

۱.سپێناخ: له‌ کاتی چێشت لێنان خوێی نترات به‌رهه‌م دێت که‌ به‌ سووده‌ بۆ جەستە، به‌ڵام دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ خوێی ناترایت که‌ هۆکاری تووشبوونە بە شێرپه‌نجه‌یه‌.

۲. هێلکه‌: نابێت هێلکه‌ی کوڵاو یان هێلکه‌وڕۆن گه‌رم بکرێته‌وه‌، چونکە لەم حاڵەتەدا ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک هه‌یه‌.

۳ .که‌ره‌و‌ز: نابێت ئه‌و خواردنانه‌ گەرم بکرێنەوە که‌ که‌ره‌وه‌زی تێدایه‌ چونکه‌ دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ خوێی ناترایت به‌رهه‌م ده‌هێنێت کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

٤. چه‌ونده‌ر: پێویسته‌ به‌ کاڵی بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێنرا نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ مادده‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

٥. په‌تاته‌: نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مان ڕۆژ دوای لێنانی بخورێت به‌ تایبه‌ت په‌تاته‌ی سوور کراوه‌ چونکه‌ خواردنی سوورکراوه‌ به‌شێوه‌یەکی گشتی پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ زۆر زیانبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

٦. مریشک:‌ پێکهاتە‌ پڕۆتینه‌کانی ناو مریشک پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌ی زۆر زیانبه‌خش بۆ بۆ لەشی مرۆڤ، کە ڕه‌نگه‌ ئازاری گه‌دده‌ و ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک دروست بکات.

ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تایەری خەلیلی بەڕێوەچوو
پێشت ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تایەری خەلیلی بەڕێوەچوو
جیابوونەوەی ساختە لە عێراق بۆ وەرگرتنی هاوکاری حکومەت
دواتر جیابوونەوەی ساختە لە عێراق بۆ وەرگرتنی هاوکاری حکومەت
ەیوەندیدار