٢٠٠ بارھەڵگر یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونە ناو غەززە



لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ٢٠٠ بارھەڵگری دیکە کە یارمەتی مرۆییان ھەڵگرتبووە لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونە ناو کەرتی غەززەوە.

وائیل ئەبو موحسن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەلەستین لە دەروازەی ڕەفەح ڕایگەیان، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ائگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بەمەبەستی  هاوکاری مرۆیی و ئازادکردنی دیل و بارمتەکان کراوە لە غەززە، لەوچوارچێوەیەدا ٢٠٠ بارھەڵگری دیکە کە یارمەتی مرۆییان ھەڵگرتبوو لە دەروازەی ڕەفەحەوە، چوونەتە ناو کەرتی غەززەوە.

وائیل ئەبو موحسنئاماژەی بەوەکرد، “ئەو ٢٠٠ بارھەڵگرە کە لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونەتە ناو کەرتی غەززە، چواریان غازی شلیان ھەڵگرتووە و سێی دیکەیان سووتەمەنیان ھەڵگرتووە”.

باسی لەوەشکرد کە ھەر لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە، ١٧ بریندار لە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی میسر.

وتیشی “چاوەڕوان دەکرێت، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕیگای بارھەڵگرەوە لە دەروازەی ڕەفەحەوە بۆ کەرتی غەززە بەردەوام بێت”.

دوێنێ دووشەممە وائیل ئەبو موحسن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەلەستین لە دەروازەی ڕەفەح ڕایگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئاگربەستدا لە غەززە، ١٥٠ بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفەحەوە چوونەتە ناو کەرتی غەززەوە.

دروستکردنی سێیەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەرێم دەستپێدەکات
پێشت دروستکردنی سێیەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە هەرێم دەستپێدەکات
عێراق لەژێر هەڕەشەی لافاودایە
دواتر عێراق لەژێر هەڕەشەی لافاودایە
ەیوەندیدار