سامانە سروشتییەکان دەربارەی هەرزانکردنی نرخی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بە هەمان ئەو نرخە نەوت دەدەنە هاووڵاتییان کە لە بەغداوە دیاری دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق كە لە رێكەوتی 12ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو؛ وەزارەتمان جەختی كردەوە لەسەر دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو داواکارییە دوای ئەوە هات کە مانگی (تەموز و ئەیلول و تشرینی یەكەمی) ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە سێ نووسراو و بەناردنی شاندی وەزارەت داواكاری گەیاندووەتە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بەمەبەستی دابینكردنی نەوتی سپی بەهەمان نرخی عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “خۆشبەختانە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بە پشت بەستن بە داواكاریی و هەوڵەكانی وەزارەتمان داواكاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووری حكومەتی عێراق بەرز كردووەتەوە بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین”.

ئەوەشیخستەڕوو کە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لەكاتی دەستپێكردنی ناردنی بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەهەر نرخێك بێت كە دیاری كرا بێت لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتمان بە هەمان نرخ بەسەر هاووڵاتییان دابەشی دەکات.

ئەم ڕوونکردنەوەیەش دوای ئەوە هات کە عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە بەرمیلێك نەوت بە 50 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.

کارەبا دەربارەی ئەم هیتەرانە ڕوونکردنەوە دەدات: بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن
پێشت کارەبا دەربارەی ئەم هیتەرانە ڕوونکردنەوە دەدات: بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
ەیوەندیدار