پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەش و هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و  هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشتر دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.

هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی چوارشەممە بەشێوەی خوارەوە دەبێت.

هەولێر:  ١٩ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٧ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٧  پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٨ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٤ پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: ٩ پلەى سیلیزى

سۆران  : ١٩  پلەى سیلیزى

سامانە سروشتییەکان دەربارەی هەرزانکردنی نرخی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت سامانە سروشتییەکان دەربارەی هەرزانکردنی نرخی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات
خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی سکاڵای مامۆستایان لە بەغدا و دەستکردنەوە بە خوێندن دەخاتەڕوو
دواتر خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی سکاڵای مامۆستایان لە بەغدا و دەستکردنەوە بە خوێندن دەخاتەڕوو
ەیوەندیدار