یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی دەربارەی ئەو شاندەی بۆ بەغدایان ناردووە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە لە بەغدان و تا ئێستا گفتوگۆی باشیان کردووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی ئاسنی ڤان ستیل لە هەولێر باسی لە کێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا کرد و ڕایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێك لەو گرفتانەی هێشتا ماون، لە بەغدان، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگەچارەی گونجاو بۆ گرفتی بودجە و دواکەوتنی مووچە بدۆزنەوە و بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوێنی شاندەکە گفتوگۆی باشی کردووە و ئەمڕۆش گفتوگۆکان درێژەیان دەبێت بۆ دابینکردنی مووچە و بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان باجی هەڵەکان نەدەن.

ئاماژەشیداوە بەوەی تا ئێستا بە شێوەیەکی “نە گونجاو” مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لەوەش کرد کە عێراق پێویستی بە یاسایەکی پێشکەوتووی فیدراڵی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و غاز، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان دەستبکاتەوە بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.

جەختیشیکردەوە کە داڕشتنی یاسایەکی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ نەوت و غاز، دەبێتە دەستکەوت بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.

مەسرور بارزانی هیواشی خواست لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و کابینەی حکومەتەکەی کاری هاوبەشی زیاتر پێکەوە بکەن و “بتوانین وڵاتمان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و باشتر ببەین”.

خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی سکاڵای مامۆستایان لە بەغدا و دەستکردنەوە بە خوێندن دەخاتەڕوو
پێشت خەڵک: زانیاری نوێ لەبارەی سکاڵای مامۆستایان لە بەغدا و دەستکردنەوە بە خوێندن دەخاتەڕوو
کۆمپانیا تورکییەکان بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بەغدا
دواتر کۆمپانیا تورکییەکان بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بەغدا
ەیوەندیدار