کۆمپانیا تورکییەکان بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بەغدا



دوای تێپەڕینی بیست ساڵ بەسەر جەنگ و ناکۆکییەکانی عێراقدا کە بەغدای پایتەخت پێیدا تێپەڕی کۆمپانیا تورکییەکان بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ژمارەیەک پرۆژەی حکوومی و بنیاتنانەوەی بەغدا وەک شارێکی مێژوویی و خاوەن شارستانییەتی کۆن گەڕانەوە عێراق.

بەغدا یەکێکە لە پایتەختە دێرینە مێژووییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە بیناو باڵەخانەلکانی هێشتا شوێنەواری وێرانکارییان بەهۆی جەنگی ئەمریکاوە لەعێراق پێوە دیارە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەرپابوو.

ناکۆکی و ململانێ ناوخۆییەکان و بڵاوبوونەوەی ئامێرە سەربازییە قورسەکان بەشەو و بە ڕۆژ لە شەقامەکانی بەغدا بوو بەهۆی تێکدانی ئەو شەقامانە و بەشێک لە سیما شارستانییەکانی و ئێستا کۆمپانیاکان جارێکی دیکە کاری ئاوەدانکردنەوە و نۆژانکردنەوەی تێدا دەکەن لەپێناو پێشخستن و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری وڵات و بەغدای پایتەختدا.

لەئەنجامی سەقامگیرییەکی کەم لە بەغدا لەم دواییانەدا کۆمەڵێک کاری جیاواز تێیدا ئەنجامدرا لەوانەش قیرتاوکردنی ڕێگاو بانەکان و دروستکردنی سیستمی ئاوی پاک و دروستکردنی ئوتێلەکان و خواردنگەکان.

هاوکات بڕی خۆڵ لەهەوادا ژینگەی بەغدای تێکداوە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی نۆ ملیۆن کەسە، لە ئەنجامی بەردەوامبوونی پڕۆژەکانی ژێرخان و دروستکردن و هەڵکەندنی تونێل و پرد و دروستکردنی ڕێگا، جگە لە کێشەی هاتووچۆی قورس بەتایبەتی لە کاتی ڕۆژدا.

یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی دەربارەی ئەو شاندەی بۆ بەغدایان ناردووە
پێشت یەکەم لێدوانی مەسرور بارزانی دەربارەی ئەو شاندەی بۆ بەغدایان ناردووە
میدیای فەرمی عێراق: مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بەبەغدایە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان
دواتر میدیای فەرمی عێراق: مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بەبەغدایە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان
ەیوەندیدار