میدیای فەرمی عێراق: مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بەبەغدایە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان



میدیای فەرمی عێراق باس لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی سلێمانی دەکات و دەڵێت مامۆستایان متمانەیان بە حکومەتی فیدراڵییە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی سەباح کە بە زمانحاڵی حکومەتی عێراق دادەنرێت، هەواڵێکی دەربارەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی سلێمانی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم بازگەکانی سوپای عێراق ئەنجامیاندا.

خۆپیشاندانی بەردەم بازگەکان دوای ئەوە هات کە ڕێ نەدرا مامۆستایان بەرەو بەغدا بەڕێبکەون بۆ ئەنجامدانی چالاکییەك لە گۆڕەپانی تەحریر.

هەواڵەکەی “سەباح” بە ناونیشانی “مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بە حکومەتی فیدراڵییە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان” بڵاوکراوەتەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو کە داوا دەکەن ڕاستەوخۆ لە بەغداوە مووچە وەربگرن.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، گواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ بەغدا وەڵامێك بوو بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی گشتی سلێمانی کە داوای لە مامۆستایان کردبوو کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە دەوام دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایان بە خۆپیشاندان وەڵامی داواکەی پەروەردەیان دایەوە و جەختیان کردەوە لەوەی بایکۆت بەردەوام دەبێت.

کۆمپانیا تورکییەکان بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بەغدا
پێشت کۆمپانیا تورکییەکان بۆ کارکردن دەگەڕێنەوە بەغدا
پاسپۆرتى عێراقى دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە
دواتر پاسپۆرتى عێراقى دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە
ەیوەندیدار