وتەبێژی حکومەت دەربارەی ڕێگرتن لە مامۆستایان ڕوونکردەوە دەدات: ئێمە نەبووین



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ڕێگرییەکەی بازگەکانی سوپای عێراق لە چوونی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا لەسەر داوای هەرێم بووبیت.

بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بکەن، بەڵام لە بازگەکانی سوپای عێراق ڕێگرییان لێ کرا و دوای چەند کاتژمێرێك مانەوە لە بازگەکان، بە ناچاری گەڕانەوە بۆ شارەکانیان.

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە پشت ڕێگرییەکەوە بووە و داوای لە بەرپرسانی بەغدا کردووە، ڕی نەدەن خۆپیشاندانەکەی بەغدا ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بەو دەنگۆیەش پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ڕاست نییە و هیچ هەوڵێکی وانییە. هیچ هەوڵێک لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق نییە بۆ ڕێگری لە مامۆستایان”.

وتیشی: “ئەگەر هەوڵێک هەبێت بۆ ڕێکەوتنی مووچەیە بۆ مامۆستایان و توێژەکانی تر نەک ڕێگری کردنیان”.

هەورامانی جەختیشیکردەوە “ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕێگری بکردایە لە بازگەکانی خۆیەوە دەیکرد، چ پێویست بوو لە بازگەکانی عێراقەوە بیکات.”

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی: “ڕوونە کە هەوڵی مامۆستایان هەوڵی ئێمەشە. ئێمەش هەمان بۆچوونمان هەیە کە ماف و ئیمتیازاتی مووچە و حەقی خەڵکی هەرێم لای حکومەتی عێراقە.”

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە
پێشت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە
خەڵک ناوەکانی لیوای ٢٠ی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
دواتر خەڵک ناوەکانی لیوای ٢٠ی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار