عومرەكارێكی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد



ئەمڕۆ دوو شەممە، ژنە عومرەكارێكی كوردی خەڵكی پارێزگای سلێمانی لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

حاجی كەیوان، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەح و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ خاتوو (تەلیعە حەمە عەلی)، كە بۆ بەجێهێنانی عومرە سەردانی سعودیەی كردووە، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگەیاند، ئەو عومرەكارە دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی و خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.

ئەو عومرەكارە، تەمەنی ٧٤ ساڵە و خەڵكی شارۆچكەی سەیدسادق-ە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تاوەکوو ئێستا ئەمە دەیەم عومڕەکاری کوردە لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، کە چوار پیاو و شەش ژن بوون.

سبەینێ‌ نەوت لە 4 گەڕەكی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ نەوت لە 4 گەڕەكی سلێمانی دابەش دەكرێت
دەست بەسەر بڕی ٢٤٧٥ لیتر شامپۆدا گیرا
دواتر دەست بەسەر بڕی ٢٤٧٥ لیتر شامپۆدا گیرا
ەیوەندیدار