بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید درا



بەگوێرەی ئەو هەوالانەی لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێشوازی لە گەڕانەوەی زەینەدین زێدانی فەرەنسی دەکات بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە لە هەر کاتێکدا بێت.

زیدان پێشتر لە دوو سەردەمی جیاواز ڕاهێنەریەتی یانە شاهانەکەی کردووە و توانیویەتی سێ جار یەک لەدوای یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ ( خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا) بەدەست بهێنێت

بەگوێرەی بەرنامەی “چیرینگویتۆ”ی ئیسپانیا، بۆ هەندێک پێدەچێت کاندیدی دڵخوازی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بێت، بەڵام کاتێک پرسیار لە سەرچاوەکانی یانەی شاهانەی ئیسپانی کرا، پێرێز بە زیدانی ڕاگەیاند کە دەرگای ڕیال مەدرید هەمیشە بۆ ئەو ڕاهێنەرە کراوە دەبێت، ئەگەر ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە بیەوێت بگەڕێتەوە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە لە ئەستۆ بگرێت.

وتیشی، ئەگەر هەیە لە وەرزی داهاتوودا زیدان وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دابنرێتەوە ئەگەر کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ئەرکەکەی بەردەوام نەبێت.

بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت قەرزەکانیان بداتەوە
پێشت بەڵێندەران داوادەکەن حکومەت قەرزەکانیان بداتەوە
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
ەیوەندیدار