بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە



بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار لە سەروو 158 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 209 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە کە تەنها 16 ملیۆن و 780 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.

بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ یەکشەممە، فرۆشتنی دۆلاری نەخت کەمیکردووە کە بڕەکەی 22 ملیۆن و 500 هەزار بوو.

هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بە بەرزیی ماوەتەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 158 هەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید درا
پێشت بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدرید درا
لە کەشێکی باراناویدا؛ مامۆستایان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
دواتر لە کەشێکی باراناویدا؛ مامۆستایان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
ەیوەندیدار