نرخی نەوت لە جیهاندا دابەزی



بەگوێرەی دەرخەری بۆرسەی جیهانی، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە نرخی نەوت لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوودا نرخەکەی دۆلارێک و ١١ سەنت دابەزیووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٤ دۆلار و ٧١ سەنتە و بەراورد بە نەخەکەی لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوودا دۆلارێک و ١٣ سەنت دابەزیووە.

هاوکات، بە گوێرەی دەرخەری بۆرسەی جیهانی مانەوەی نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە جێگیر نابێت و کەم خایان دەبێت و  پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەردابێت و بۆ هەر بەرمیلێک بگاتە ٠.٤٪.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئاژانسى ڕۆیتەرزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانى ڕێکخراوى ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە تاوتوێی گۆڕانکارى لە بڕی بەرهەمهێنانى نەوت دەکەن بۆئەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیر بکەن.

لایخۆشیەوە، عەلی مەشکور ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی نەوتدا کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەکاتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی عێراق کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس نابێت و لەپێناو سەقامگیری بازاڕی نەوت و جیهان پابەندی بڕیارەکان دەبن.

شارەزای کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش سەقامگیر دەبێت
پێشت شارەزای کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش سەقامگیر دەبێت
تورکیا کوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
دواتر تورکیا کوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار