لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت



کارەبی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە دوو رۆژی دیکە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا بۆ پۆلەکانی (بازرگانی، پیشەسازیی، کشتوکاڵی و حکومی ) تەنیا دوو رۆژی ماوە و رۆژی سێشەممە ٢٨-١١-٢٠٢٣ کۆتایی دێت. هەرکەسێک بیەوێت سوودمەند بێت پێویستە تا ئەو بەروارە سەردان بکات.

لێخۆشبوونی لە٪١٥ی قەرزی کارەبا بۆ پۆلەکانی (بازرگانی، پیشەسازیی، کشتوکاڵی و حکومی ) لە رۆژی ٢٨-٨-٢٠٢٣، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و رۆژی سێشەممەی ٢٨-١١-٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

شاندەکەی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا
پێشت شاندەکەی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا
نەتانیاهۆ سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کرد لە غەززە
دواتر نەتانیاهۆ سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی کرد لە غەززە
ەیوەندیدار