مامۆستایانی ناڕازی گەڕانەوە بۆ هەرێم



شەوی ڕابردوو مامۆستایانی ناڕازی بە پاس بەڕێکەوتن، بە مەبەستی گواستنەوەی ناڕەزایەتییەکانیان بۆ بەغدا و ئەنجامدانی خۆپیشاندان، بەڵام لە بازگەی چیمەن و داقوق لە کەرکووک ڕێگریان لێکرا.

لە کاتژمێر ٥:٣٠ بۆ ٦:٠٠ بەیانی تا ئێستا مامۆستایان لە بازگەی چیمەن چاوەڕێبوون بۆئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت بڕۆن بۆ بەغدا و خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامبدەن، بەڵام ڕێگریان لێکرا.

مامۆستایەکی ناڕازی ڕایگەیاند، ڕێگرییەکان هیچ بیانووییەکی نییە، جگە لەوەی ڕێککەوتنێکی سیاسی نێوان دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدایە، بەڵام سبەینێ ڕۆژی دووشەممە بە گڕ و تینێکی زیاترەوە دەگەڕێینەوە بۆ شەقام و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم ئەنجامدەدەین.

هاوکات مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد، لە بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن بەردەوامدەبین، ئێمە دەنگی مامۆستایانی ناڕازی هەرێممان گەیاند بە میدیا عێراقییەکان و جیهان، پەیامەکەمان گەورەتر لە خۆی گەیشتووە.

وتەبێژی یەکێتی: خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا سیاسییە
پێشت وتەبێژی یەکێتی: خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا سیاسییە
دادگای هەڵەبجە چارەنووسی هاوڕێ ئەنوەری یەکلا کردەوە
دواتر دادگای هەڵەبجە چارەنووسی هاوڕێ ئەنوەری یەکلا کردەوە
پەیوەندیدار